بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر زیادی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕەوتی سەدر لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر هەوڵی بە دەستهێنانی لانیکەم 86 کورسی دەدات.
ناوبراو وتی: ڕەوتی سەدر لە نێوان 86 تا 100 کورسی بە دەست دێنێت.
زیادی جەختیکردەوە کە ڕەوتی سەدر هەوڵی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق دەدات و سەرۆک وەزیرانیش لە نێو ڕەوتی سەدر یان هەر لایەنێک کە سەدر بڕیاری لە سەر بدات، دەستنیشان دەکرێت.
وتیشی کە هاوپەیمانی شێعەکان یەکلاکەرەوە دەبێت تەنانەت ئەگەر لایەنەکان لە گەڵ لایەنە کوردی و سوننەکانیش هاوپەیمانییان هەبێت.
بەدر زیادی وتی: لە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ڕێگری لەوە دەکەین کە پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق درێژەی هەبێت./.