بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەمید حوسێنی سەبارەت بە دوایین دۆخی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق وتی: بە هۆی دابەزینی ڕێژەی هەناردەی گاز و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ عێراق لە دوو مانگی سەرەتایی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق بە گشتی دابەزیوە.
ناوبراو وتی: لە دوو مانگی سەرەتایی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 18 و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 13 دابەزیوە.
حوسێنی بە ئاماژە بەوەی کە لە دوو مانگی سەرەتایی ئەمساڵ ئێران نزیکەی 950 ملیۆن دۆلار هەناردەی بۆ عێراق هەبووە، وتی: ئەگەر پرسی قەرزەکانی ئێران لە عێراق چارەسەر بکرێت هەناردەی گاز بۆ ئەم وڵاتە ئاسایی دەبێتەوە و دەتوانین لەم ڕێگایەوە مانگانە 200 تا 300 ملیۆن دۆلار داهاتمان هەبێت.
وتیشی کە بەدەر لە پرسی دابەزینی ڕێژەی هەناردەی گاز، هەندێک ڕێکار و بڕیاری قەدەغەکردنیش لە دابەزینی ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق ڕۆڵی هەبووە.
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق وتی: نیگەرانی لە دابەزینی نرخی دۆلار لە ئێران و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق کاریگەریی لە سەر ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات هەبووە./.