بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە قاهیرە لە گەڵ زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکان، شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە و کاردانەوەکانی لە ئاستی نیشتمانی، عەرەبی، ناوچەیی و جیهانی و هەروەها چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەو دەسکەوتانە وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەو کۆبوونەوەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە شەڕی شمشێری قودس گۆڕانکاری بەرچاوی لە ناوچەکە دابین کردووە و خۆڕاگری ئەوەی سەلماندووە کە هێزی گۆڕانکاریی لە هاوکێشەکان و ستراتیژییەکاندا هەیە کە دوژمن هەوڵی داوە لەو ڕێگایەوە ساڵانێک داگیرکاریی خۆی بسەلمێنێت.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە جەخت لە سەر یەکگرتوویی خۆڕاگری لە کردار و گۆڕەپانی سیاسی و هەروەها پاراستنی یەکڕیزی گەلی فەڵەستین لە خەبات و ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکان کراوەتەوە./.