بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین جەختی لە سەر پێویستی هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کردەوە.
ناوبراو لە کۆنفرانسێکی ئۆنلاین تایبەت بە داماڵینی چەک لە ژنێڤ وتی: سیاسەتی ئەمریکا و سەپاندنی سزا و گەمارۆکان بووەتە سەرچاوەی سەرەکی کێشەکانی تایبەت بە دۆسیەی ناوەکی ئێران.
وەزیری دەرەوەی چین وتی: بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی، هەڵگرتنی گەمارۆکان یەکەم هەنگاوە کە دەبێت ئەمریکا جێبەجێی بکات.
وانگ یی وتی: چین داوا لە لایەنەکان دەکات هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی زیاتر بکەن./.