بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی ڕجینا بە ئامانجی هاندان و ئەنگێزەدان بە خەڵک بۆ دۆزینەوەی جیهان لە ڕێگای هونەری سینەماوە بەڕێوەدەچێت.
مانکەن لە دەرهێنانی مەهناز وەلی پوور، ئەویدی لە دەرهێنانی هاوبەشی سامان حسێن پوور و ئاۆ زەندکەریمی دوو دەرهێنەری کورد ، موسافری فۆکۆشیما لە دەرهێنانی مەعسوومە نوور محەمەدی و بەتەنیا نامێنم لە دەرهێنانی یاسر تالبی لەم فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەدا بەشدار دەبن.
حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕجینا 10 بۆ 14ی ئەگێستی 2021 لە وڵاتی کەنەدا بەڕێوەدەچێت.