بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ئەخبار لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەردانی ئێران و لوبنان دەکات.
ئەخبار ڕایگەیاند کە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سەردانی چەند وڵاتێکی ناوچەکە دەکات و بۆ ئەمەش هەماهەنگی سەردانەکەی بۆ ئێران و لوبنان دەستیپێکردووە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران لە گەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆببێتەوە./.