بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود زەهار لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی، بەرژەوەندی هاوبەشی سوریا، لوبنان، حەماس و فەڵەستینە.
ناوبراو وتی: ئەم لایەنانە دەبێت بۆ ئازادی تەواوی فەڵەستین و لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەڵ یەکتر هەماهەنگییان هەبێت.
زەهار وتی: کاردانەوەکانی شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی و هاوبەشەکانی ئەو زۆرە و تەل ئەبیب لەو شەڕەدا شکستی هێنا.
ناوبراو وتی کە شەڕی داهاتوو چارەنووسی زۆر بابەت یەکلایی دەکاتەوە.
وتیشی کە فەڵەستینییەکانی ناوچەکانی 1948 دیسانەوە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن و ئەمەش کێشەی زۆری بۆ زایۆنیستەکان خوڵقاندووە./.