بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی سەتوف ئەندامی پەرلەمانی سوریا ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەڕەشەیەکی ئاشکرایە لە سەر تەواوی ناوچەکە و جموجوڵەکانی ئەو وڵاتەش پیشاندەری گەڕانەوەی گرووپی تیرۆریستی داعشە.
ناوبراو وتی کە جموجوڵەکانی ئەمریکا بە ئامانجی گەڕانەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش ڕواڵەتی ئاشکرای لە ناوچەکە بە خۆوە گرتووە.
سەتوف وتی: واشتن دیسانەوە متمانە بە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکاتەوە و پێویستە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە دەربکرێن./.