بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە بودجەی 2022 ی وەزارەتی بەرگری، بڕە پارەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پلانی مووشەکی ئێران لە بەرچاو گیراوە.
ناوبراو وتی کە ئەو بودجەیە یارمەتیدەری ئەمریکا دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پلانی مووشەکی بالستی وڵاتانی وەک ئێران و کۆریای باکور.
وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی کە درێژە بە سیاسەتی خۆمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئێران لە ناوچەکە دەدەین./.