بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لە 8 ساڵی ڕابردوو پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە بوارە جیاجیاکان بەرەوپێشچوونی زۆری هەبووە.
ڕۆحانی بە بۆنەی گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری سیاسی، ئابوری و ناوچەیی ستایشی هەوڵەکانی ڤلادیمیر پوتینی کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران و ڕووسیا لە دۆسیەی سوریا پەیوەندییەکی زۆر نزیک و هاوکارییەکی زۆریان پێکەوە هەبووە، هەروەها لە ناوچەی ئوراسیا لە بواری ئابوری پەیوەندییەکی زۆر نزیک لە نێوان ئێران و ڕووسیا هاتووەتە پێشەوە.
ڕۆحانی هەروەها ئاماژەشی بە پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری بەرگری و سەربازیدا و وتی: پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ڕووسیا بەربڵاوتر لە ڕابردووە و ئەم پەیوەندییانەش لە بەرژەوەندی هەر دوو گەل و حکومەتی ئێران و ڕووسیایە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێکەوتنی ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆژە هاوبەشەکان بە تایبەت وێستگەی کارەبا و هێڵی ئاسن لە ئێران وتی: خۆشبەختانە هەنگاوی زۆر باش لەم بوارەدا هەڵگیراوە./.