بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر بن حەمەد بن حەمود بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان لە سەردانێکدا بۆ ڕیاز لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان تاوتوێ کرا.
وەزیری دەرەوەی عۆمان لەو کۆبوونەوەدا پەیامی نووسراوی هەیسەم بن تارق سوڵتانی وڵاتەکەیی بۆ شای سعوودیە ڕادەستی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کرد.
ڕۆژنامەی ڕای الیوم لە سەر وردەکاری ئەو پەیامە ڕایگەیاندووە کە لە سەر هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن بووە./.