بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عامر فایز ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە کەشی گشتی و هاوپەیمانییەکان لە پێناو بەرژەوەندی ئەمریکییەکان نییە و بەم بۆنەوە واشنتن هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دەدات.
ناوبراو وتی: ئەمریکا پاڵپشتی لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی دەکات و لەوەش ئاگادارە کە ئەو هاوپەیمانییانەی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهاتوون لە بەرژەوەندی ئەم وڵاتە و سیاسەتەکانی لە عێراقدا نین.
فایز وتی کە ئەمریکا هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی، هەڵبژاردنەکانی عێراق بە دڵی خۆی تا کاتێکی دیکە دوا بخات.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆتاییدا وتی: ئەمریکا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئیش و کاری هاوپەیمانییەکان دەکات و بەم بۆنەوە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر دەدات./.