بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەنجا و دووهەمین خولی بەشی “دوو حەوتە دەرهێنەرانی کان” کە بە شێوەی ناڕکابەریی و لە لایەن ئەنجومەنی دەرهێنەرانی سینەمای فەڕەنسا و هاوتەریبی فێستیڤاڵی کان بەڕێوەدەچێت، فیلمی ڕێگای خاکی لە ئێرانی لە ڕیزی بەرهەمە وەرگیراوەکانیدا هێنا.
فیلمەکە چیرۆکی بنەمەڵایێکە کە سەفەرێک دەستپێدەکەن بەبێ ئەوەی بزانن بۆ کوێ دەڕۆن، ئەوان لە دڵی سروشتدا دەڕۆنە پێشەوە تا ئەو کاتەی دەگەنە سەر سنوور.