بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ژمارەیەک یەکەی پیشەسازیی لە ناوچەی پیشەسازی عەدرا لە ڕیفی دیمەشق بەسەرکردەوە کە لە سەردەمی شەڕ و گەمارۆکاندا دامەزراون.
ناوبراو وتی: سوریا دەفرایەتی ڕاستەقینەی ناوخۆیی بۆ زاڵبوون بە سەر سزا و گەمارۆکاندا هەیە و لە ڕێگای دابینکردنی هەلی کارەوە دەرفەتی وەبەرهێنانی زیاتریشی ڕەخساندووە.
ئەسەد لەو بەسەرکردنەوەدا لە گەڵ خاوەن کار و پیشەسازییەکانی سوریا سەبارەت بە چۆنیەتی زاڵبوون بە سەر بەربەستەکانی بەردەم کەرتی وەبەرهێنان وتووێژی کرد./.