بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Door Kinetic Arts لە وڵاتی ئەمریکا میوانداریی سێ بەرهەمی سینەمای ئێران دەکات.
دەم لە دەرهێنانی ناسر زەمیری، گری بەس لە دەرهێنانی ئیدریس ناسری و ئادەم و حەوا لە دەرهێنانی زەهرا شەفیعی دهاقانی بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدار دەبن.
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی Door Kinetic Arts 5 بۆ 12ی جوون لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
هەروەها خودای کاغەزی لە دەرهێنانی دانیال مەحمود نیا لە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی Kinosvet لە وڵاتی بێلارووس کە 7 بۆ 12ی ژوئیە بەڕێوەدەچێت، نمایش دەکرێت.