جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

شەڕی 12 ڕۆژە چۆن کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی نتانیاهۆ هێنا؟

جام کوردی – بنیامین نتانیاهۆ ساڵانێک بە گەورە پیشاندانی هەڕەشەکان لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە دەرفەتی گەشەی لایەنە توندڕۆکانی کۆمەڵگای زایۆنیست بە کار بێنێت و خۆی وەک ڕزگارکەری ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر هەڕەشە ئەمنییەکان بناسێنێت بەڵام شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە کۆتایی بەمەش هێنا.

حوزه‌یران 14, 2021
in ڕاپۆرت
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی لە سەر کار لادراوی ڕژێمی زایۆنیستی، یەک لەو کەسانەیە کە زیاترین ماوە سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە بووە. پاش نتانیاهۆ دەیڤید بن گوریۆن دامەزرێنەری ئەم ڕژێمە تەزویرە ناوی هاتووە.

چەندین هۆکار ڕۆڵیان لە مانەوەی نتانیاهۆ لە سەر کورسی دەسەڵات هەبووە، وەک بەهێزبوونی پێگەی جولەکەکانی ئۆرتۆدۆکس لە نێو کۆمەڵگای زایۆنیست، بەهێزبوونی هەستی دژ بە فەڵەستینییەکان و هەروەها بەهێزبوونی پەیوەندیی لە گەڵ لۆبی جولەکە لە ئەمریکا. بۆ نموونە لە سەردەمی باراک ئۆباما بە هۆی هەندێک ناکۆکییەوە لە نێوانیان، نتانیاهۆ لە سەر بانگهێشتی کۆماریخوازەکان سەردانی کۆنگرێسی ئەمریکای کرد و لەوێشەوە بە توندی لە دژی سیاسەتەکانی ئۆباما لێدوانی دا.

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

لە سەردەمی ترەمپیش نتانیاهۆ ئەوەی ویستی لە ئەمریکای وەرگرت، گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودسی داگیرکراو، ناساندنی دەسەڵاتی تەل ئەبیب لە ناوچە داگیرکراوەکانی جۆلان، کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران و زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی تاران و لە ئاکامدا پەرەپێدانی هاوکارییە سەربازییەکان لە گەڵ ئیسرائیل، هەموو لە ڕیزی ئەو ئیمتیازانەدا بوو کە نتانیاهۆ وەریگرت و پێدەچێت کە جۆبایدن هەوڵی گۆڕینی بەشێک لەوان بدات.

لە نێو کۆمەڵگای زایۆنیستیش ئەوەی کە ڕۆڵی کاریگەری لە مانەوەی دەسەڵاتی نتانیاهۆ هەبوو، پیشاندانی هەڕەشە ئەمنییەکانی سەر ئیسرائیل لە لایەن ناوبراوەوە بووە. ئامانجەکەشی ئەوە بووە کە هەردەم سێبەری ترس و دڵەڕاوکێ بە سەر جولەکەکانەوە پیشان بدرێت.

نتانیاهۆ هەموو کات هەوڵی ئەوەیدەدا کە ئاڵۆزییەکان بە شێوازی کۆنتڕۆڵکراو بخوڵقێنێت تا دۆخەکە لە بەرژەوەندەی خۆیدا تووشی گۆڕانکاری بکات. چەندین نموونە لەم بوارەدا دەتوانین ناو ببەین کە ڕەنگە گرنگترینی دۆسیەی ناوەکی ئێران بێت.

نتانیاهۆ چۆن و بە چ هۆکارێک سەبارەت بە ئێران پەنای بۆ درۆکردن هێنا؟

لە سەردەمی سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهۆ بە چەندین جار دەنگۆی ئەگەری هێرشی بەربڵاوی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوەندە هەستیارەکانی ئێران بە تایبەت وێستگەکانی ناوەکی بڵاو کرایەوە.

لە ڕاستیدا دەزگای بڵاوکردنەوەی درۆ و بانگەشەی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام ئەوەی بڵاو دەکردەوە کە ئێران بە زووترین کات لە ڕێگای هێرشێکی ناوەکییەوە کارەساتێک دەخوڵقێنێت و سوپای ڕژێمی زایۆنیستیش موڵەتی ئەو هەنگاوە نادات. ڕەنگە گرنگترین پڕوپاگەندەش ئەو وتارە بێت کە جفری گوڵدبرگ ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی لە گۆڤاری ئەتلانتیک بڵاویکردەوە. لەو وتارەدا بەردەوام هەوڵی ئەوە درابوو کە نتانیاهۆ کەسێکی بەهێز بە تایبەت لە بەرامبەر ئێران پیشان بدرێت.

پرۆسەکە بەردەوام بوو تا ئەوەی کە میدیاکانی زایۆنیستی بە ڕاشکاوانە باسی تاوتوێکردنی پلانی هێرشی سەر ئێرانیان دەکرد و ئەوەی کە ڕەنگە لە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل تەنیا 300 کوژراو هەبێت.

پاشان ڕوون کرایەوە کە لە بنەڕەتدا ئەو ڕاپۆرتانە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نەبووە بەڵکوو دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران هۆشداری توند و جیدییان بە نتانیاهۆ دابوو. بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەش هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی نەبوونی فڕۆکەی پاڵپشت و ئەوانەی سووتەمەنی بە فڕۆکەکانی دیکە دەگەێنن، ئەگەری هێرشیان بۆ سەر ئێران نەبووە و وەها پلانێک دەیتوانی بگاتە کارەساتێک بۆ ئەو ڕژێمە.

سەرەڕای ئەمەش، نتانیاهۆ بەردەوام ئەمەی وەک ئامرازی ڕاکێشانی گەمارۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لە سەردەمی ئۆباما بەکار دەهێنا، ئەو گەمارۆیانەی کە زیاتر کەرتی ئابوری و وزەی ئێرانی دەکردە ئامانج. تەنانەت لە سەردەمی ترەمپیش ئەو سیاسەتە بەردەوام بوو و ئێستاش کە بایدن باس لە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی دەکات نتانیاهۆ بەردەوام کێشەی دەخستە بەردەم هەوڵەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا.

داگیرکردنی شێخ جەڕاح دۆخەکەی بەرەو گۆڕانکاری برد

پیلانەکەی نتانیاهۆ بە گشتی لە پرۆسەی داگیرکردنی گەڕەکی شێخ جەڕاحدا هاتبوو. بە داگیرکردنی ئەم گەڕەکە لە قودسی ڕۆژهەڵات، زایۆنیستە توندڕۆکان پاڵپشتی زیاتریان لە ناوبراو دەکرد و لە ناوخۆی حیزبی لیکودیش کەمتر دژایەتی ئەو دەکرا.

لە لایەکی دیکەوە بە ئاڵۆزییە سنوردارەکانی گەڕەکی شێخ جەڕاح بەردەوام نتانیاهۆ وەک ڕزگارکەری کۆمەڵگای زایۆنیست لە ڕووی ئەمنییەوە پیشان دەدرا.

ئەم پیلانەش کاتێک جێبەجێ دەکرا کە پارتە نەیارەکانی نتانیاهۆ هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێیان لە بەرامبەر لیکود و سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دەدا و بە پێی دۆسیەکانی نتانیاهۆ ئەگەری ئەوە لە ئارادابوو کە چیدی نەتوانێت درێژە بە چالاکی سیاسی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا بدات. هەر بۆیە بە ڕێپێوانی گرووپە توندڕۆکانی جولەکە لە نزیک قودسی پیرۆز و هەروەها فەرمانی چۆڵکردنی گەڕەکی شێخ جەڕاح بۆ بینینی کاردانەوەی کۆمەڵگای فەڵەستینی ئەو پیلانەی جێبەجێ کرد.

سەرەڕای ئەمەش تێپەڕبوونی کات ئەوەی پیشاندا کە دۆخەکە لە گەڵ ڕابردوو جیاوازە. خۆڕاگری فەڵەستین دەستبەجێ بووە ڕاپەڕینێکی نیشتمانی و فەڵەستینییەکانی 1948 پەیوەندییان بە دانیشتووانی قودسی داگیرکراو کرد. پاڵپشتی جیهانی لە فەڵەستینییەکان تەنیا لە چەند وڵاتێکی ئیسلامییەوە نەبوو و تەنانەت لە وڵاتانی ڕۆژئاواش پەرەی سەند و گەیشتە ئاستێک کە تەنانەت باس لە شەپۆلێکی جیهانی پاڵپشتی لە ڕاپەڕینی گەلی فەڵەستین دەکرا. لەم نێوەندەدا کاریگەرترین کاردانەوە لای گرووپەکانی فەڵەستینی بوو کە پیلانەکەی نتانیاهۆیان ڕوبەڕوی شکست کردەوە.

حەماس چۆن لە بەرامبەر قورسترین هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی خۆڕاگریی کرد؟

ساڵانێکە کە کەرتی غەززە کەوتووەتە بەردەم گوشارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، بە شێوازێک کە گەیاندنی پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ ئەم ناوچەیە بە دژواری دەبێت، بەڵام بزوتنەوەی حەماس بە کەڵک وەرگرتن لە توانا ناوخۆییەکانی قەڵایەکی خۆڕاگریی لە غەززە کردووەتەوە.

بەکارهێنانی تۆڕی تونێلە پارێزراوەکان لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی یەکەم هەنگاوی کاریگەری حەماس بوو، ئەو تونێلانە ئەگەری هاتووچۆی هێزە ئەمنییەکانی حەماسی بە ئاسانی دابین دەکرد.

بەم هۆیەوە لەو کاتەوە کە بۆردومانە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەستیپێکرد، شکستێکی گەورە بۆ لەناوبردنی حەماس بەرۆکی زایۆنیستەکانی گرتەوە، لە لایەکی دیکەوە هێرشە مووشەکییەکانی حەماس زایۆنیستەکانی شڵەژاند و ترس و دڵەڕاوکێی زۆری خستە نێو کۆمەڵگای زایۆنیست و وای لەوان کرد کە بەردەوام پەنا بۆ ژێرزەوینەکان ببەن و هەندێک لەوان تەنانەت ناوچە داگیرکراوەکانیان بە تەواوی بە جێهێشت.

ئەگەرچی ڕژێمی زایۆنیستی باسی هێرشی وشکانیی بۆ سەر کەرتی غەززە دەکرد بەڵام بە هۆی چەند فاکتەرێکی بەهێزبوونی حەماسەوە وازی لێهێنا و لە ئاکامدا تەل ئەبیب لە ڕێگای وڵاتانی وەک میسرەوە پەنای بۆ ئاگربەست هێنا.

لە ئاکامدا نتانیاهۆ ڕیسوا کرا

شکستەکەی غەززە پیلانە بەردەوامەکەی نتانیاهۆی تووشی شکستێکی گەورە کرد، ئەوەی کە بە هیچ یەک لە ئامانجەکانی نەگەیشت و پیشاندرا کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا بانگەشەی کردووە و تەنیا هەوڵی مانەوەی لە دەسەڵاتدا داوە.

لە گەڵ ئەمەش بە ئاسانی هەست بەو کەلێنە گەورەیە لە ناوخۆی کۆمەڵگای زایۆنیست دەکرا، هەر بۆیە دەستبەجێ پاش کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دەستیپێکرد.

ئەڵبەت نتانیاهۆ هێشتا هیوای بەوە هەیە کە بەو ئامرازانەی پێشوو لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. بۆ نموونە نەفتالی بنت بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە بەرامبەر ئەمریکا و گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی پاشەکشەی کردووە و یان لە شوێنێکی دیکە کابینەکەی خۆی بە سەرکەوتووترین کابینە لە بەرامبەر هەڕەشە ئەمنییەکان ناو بردووە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە شەڕی غەززە بەوە گەیشتووە کە چیدی کەس بڕوای بە وتەکانی نتانیاهۆ نەماوە، ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە نتانیاهۆ هەر لە ئێستاوە هەوڵی پێکهێنانی گرووپێک لە پارێزەرانی بێت بۆ دەربازبوون لە زیندان./.

Previous Post

سیخوڕێکی ئیسرائیلی لە یەمەن دەستبەسەر کرا

Next Post

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020