بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سی ئێن ئێن وتی کە دیمۆکراسیەتی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە قۆناغی قەیران و لەناوچوون.
ئۆباما وتی: هەموومان وەک هاووڵاتی دەبێت بزانین کە ئەمریکای نادیمۆکراسی تەنیا بە یەک هەنگاو نەبووە بەڵکوو لە چەندین قۆناغدا ڕوویداوە.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا هێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر کۆنگرێس و هەوڵەکانی کۆماریخوازەکان بۆ شکستی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەوی بەم ئەنجامە گەیاندووە یان نە، وتی: پێم وایە کاتێک یەکێک لە حیزبە سیاسییەکانی ئێمە بەرگری لە بۆچوونی سیاسی خۆی دەکات کە هیچ کات قبووڵکراویش نەبووە، دەبێت هەست بە نیگەرانی بکەین.
شارەزایانی سیاسی ئەمریکی هۆشدارییان داوە کە لێدوانەکانی ئۆباما پەیامێکە بۆ ئەوانەی کە دەڵێن بە نەمانی دوناڵد ترەمپ هیچ هەڕەشەیەک لە سەر دیمۆکراسیەتی ئەمریکا نەماوە./.