بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترش سەرۆک وەزیرانی پێشووی پۆرتۆگال کە لە کانوونی دووەمی 2017 بووە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنیا کەسێک بوو کە وەک کاندید هاتبووە گۆڕەپانەکەوە، ئەڵبەت 10 کەسی دیکەش خوازیاری بەشداری لەم کێبڕکێیەدا بوون بەڵام بە هۆی ئەوەی کە لە لایەن هیچ وڵاتێکەوە پاڵپشتی نەکران، نەگەیشتنە قۆناغی کۆتایی.
بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ مانەوەی گۆترش وەک ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵانی 2022 تا 2026 ڕەوانەی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەکرێت بەڵام پێشبینی دەکرێت لەوێش دەنگی پێویست بە دەست بێنێت.
193 وڵاتی جیهان لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2016 ئەنتۆنیۆ گۆترشیان لە کێبڕکێ لە گەڵ 12 کاندیدی دیکە کردەوە شوێنگرەوەی بان کی مون.
خولی یەکەمی 5 ساڵەی سەرۆکایەتی گۆترش لە 31 ی کانوونی یەکەمی 2021 بە کۆتایی دەگات./.