بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی عێراق ڕەزامەندیی لە سەر زیاترکردنی هاوکارییەکانی بۆ وڵاتی لوبنان لە ڕێگای زیاترکردنی هەناردەی نەوتی خاو لە 500 هەزار تەنەوە بۆ یەک ملیۆن تەن دەربڕی.
مستەفا کازمی لە کاتی بینینی قەیرانی سووتەمەنی لە لوبنان، نیگەرانی خۆیی لە سەر ئەو دۆخە دەربڕی و ڕایگەیاند کە عێراق ئامادەی هاوکاریکردنی ئەو وڵاتەیە.
هاوکات حەسەن نازم وتەبێژی حکومەتی عێراقیش وتی کە بڕیاری زیاترکردنی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ لوبنان لە زووترین کاتدا جێبەجێ دەکرێت لە بەر ئەوەی کە لوبنان وڵاتی دۆست و برادەرە و لە هەلومەرجێکی تایبەتدایە و پێویستی بە هاوکاری بەپەلە هەیە./.