بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیسی سەرچاوەیەکی سرووشتی باشە بۆ جۆرەکانی ڕیشاڵ کە گرنگە بۆ ڕێکخستنی کردارەکانی پرۆسەی هەرسکردن، هەروەها بۆ ڕێکخستنەوەی کۆلیسترۆڵی جۆری LDL لە جەستەدا.
قەیسی وشک دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسیۆم، ئەم کانزایە پێویستە بۆ ڕێکخستنی پەستانی خوێن، توێژینەوە دەریخستووە کە کەمیی ئەم کانزایە لە جەستەدا بەرزبوونەوەی پەستانی لێ دەکەوێتەوە.
ئەم میوەیە سەرچاوەیەکی باشە بۆ کانزای ئاسن، ئەم کانزایە لە چەندین پرۆسەی فیزیۆلۆژی جەستەدا پێویستە، لەوانە لە درووستکردنی خانەکانی خوێن، کەمیی ئاسن هۆکارێکە بۆ توشبوون بە کەم خوێنی.
قەیسی بڕێکی بەرچاو ڤیتامین A لە خۆ دەگرێت، ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا وەک دژە ئۆکسانێک کار دەکات کە پێویستە بۆ بەهێز ڕاگرتنی سیستەمی بەرگری جەستە. هەروەها گرنگە بۆ گەشەکردنی خانەکان بە گشتی و پاراستنی تەندرووستی چاوەکان./.