بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا ئالی حەیدەر سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بوونی هێزەکانی تورکیای لە خاکی عێراق بە داگیرکاری ناو برد و جەختیکردەوە کە ئەم داگیرکارییە دەبێت کۆتایی بێت.
ناوبراو وتی: ئەوەی لە خاکی هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات هەنگاوێکی مەترسیداری نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستانە.
ئالی حەیدەر وتی کە دەستووری عێراق ڕێگا بەوە نادات ئەوانەی پەنابەرن و باڵی سەربازییان هەیە لە خاکی عێراقدا بن.
سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی: هیچ هاوکارییەکی هەواڵگری لە نێوان عێراق و تورکیا سەبارەت بە پەکەکە بوونی نییە و ئەنکەرە دەبێت شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرێت و ئامادەکاری بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بکات./.