بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بارکیندۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک بە ئاماژە بە سەرکەوتنی وەبەرهێنەرانی نەوت بۆ پاڵپشتی لە بازاڕی نەوت، وتی: ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی چاوەڕوان دەکەن کە پاشەکەوتی نەوت لە چەند مانگی داهاتوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو تووشی دابەزین بێت.
ناوبراو لە کۆنفرانسی نەوتی نایجڕیا کە بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، وتی: پاشەکەوتی نەوت لە وڵاتانی گەشەسەندوو لە مانگی نیسان 6 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل دابەزی و گەیشتە نزیکەی 160 ملیۆن بەرمیل بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی ڕابردوو.
ناوبراو وتی کە چاوەڕوان دەکەین ئەم پاشەکەوتە لە ماوەی چەند مانگی داهاتووش تووشی دابەزینی زیاتر بێت.
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک بە ئاماژە بە بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا و ئاسۆی بەردەم کەرتی ئابوری جیهان، وتی: نادادپەروەری لە گەیشتن بە ڤاکسێنی کۆرۆنا، ڕێژەی هەڵئاوسان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چەندین ناوچەی جیهان خواست لە سەر بەکارهێنانی نەوتی کەم کردووەتەوە.
بارکیندۆ وتی کە ڕێکەوتنی ئۆپێک پڵەس لە مانگی نیسان لە سەدا 114 پابەندی گرێبەستی دابەزاندنی ڕێژەی وەبەرهێنان بووە./.