بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ سێ شەممە بە یاوەری شاندێک لە سەرکردەکانی ئەم بزوتنەوەیە بۆ وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی میسری گەیشتە شاری قاهیرە.
ئەم سەردانەش لە وەڵامی بانگهێشتی بەرپرسانی میسر بووە بۆ وتووێژ سەبارەت بە ئاگربەست و قۆناغەکانی پاش شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە.
شاندەکەی حەماس لە ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی حەماس، موسا ئەبومەرزوق، محەممەد نەزال، حسام بەدران و زاهر جەبارین لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەم بزوتنەوەیە پێکهاتووە./.