بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە دومینیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سبەی سێ شەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەو سەردانە یەک ڕۆژەیەدا لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە./.