بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “شەوانە هەموو خوێنەکان ڕەشە” نوسراوی دەیڤید دیووپ لە وەرگێڕانی ئانا مێسکوواکیس لە فەرەنسیەوە بۆ ئینگلیزی ،چیرۆکی سەربازێکی سێنێگاڵی دەگێرێتەوە کە لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا بۆ فەرەنسا شەڕدەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی گاردییەن ئەم ڕۆمانەکە یەکەم بەرهەمی وەرگێڕدراوی دەیڤید دیوپ بە زمانی ئینگلیزییە لە ڕکەبەری لەگەڵ بەشداربووانی تری ئەم خەڵاتەدا کە هەرکام لەوڵاتێکەوە هاتبوون توانی خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت و دەیڤید دیووپ و ئانامێکسوواکیس وەک نووسەر و وەرگێڕی ئەم ڕۆمانە خەڵاتە ٥۰ هەزاری پۆندییە نێودەوڵەتییەکەی بووکر دابەش دەکەن.
خەڵاتی نێودەوڵەتی بووکر هەموو ساڵێک دەدرێت بە باشترین بەرهەمی چیرۆکی جیهان کە بە زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدرابێت ،ئەم خەڵات بە شێوازێکی یەکسان لە نێوان نووسەر و وەگێڕدا دابەش دەکرێت.