بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: هێشتا دیار نییە کە ئایا جۆبایدن سەرۆک کۆمار و ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئامادەیی ماڵئاواییان لە سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکانی دوناڵد ترەمپ و مایک پۆمپیۆ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی پێشوو کردووە یان نە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها تیرۆریزمی ئابوری ئەمریکای ڕوبەڕوی پرسیار کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەوەش دیار نییە کە بایدن و بلینکەن تیرۆریزمی ئابوری وەک ئامرازێکی گوشار لە دانوستانەکان بە لاوە دەنێن یان نە.
زەریف جەختی لە سەر پابەندبوونی ئێران بە ڕێکەوتنی ناوەکی کردەوە و ئامۆژگاری ئەوەشی کرد کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕگەی 36 ی ئەو ڕێکەوتنە بخوێنێتەوە./.