بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاڵا تاڵەبانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی لە بەغدا لە گەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، وتی کە یەکێتی و هاوپەیمانی فەتح جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا کردووەتەوە.
ناوبراو وتی کە ئێمە دۆستە دێرینەکانمان لە بیر ناکەین و هەموو کات هاوپەیمان دەبین و پاش هەڵبژاردنەکانیش نزیکترین هاوپەیمان لە ئێمەوە فەتحە، بەدەر لە لایەنەکانی دیکەی شێعە و سوننە.
ئاڵا تاڵەبانی جەختیکردەوە کە تا تەواوبوونی وادەی ئەم حکومەتە لە گەڵ هاوپەیمانی فەتح بەردەوام دەن و پاش هەڵبژاردنەکانیش هاوپەیمانییان دەبێت./.