بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەدنان موفتی سەبارەت بە هەوڵەکانی کورد بۆ بەدەستهێنانی سەرۆکی پەرلەمان لە پاش هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق، وتی: پێشبینی ناکەم کورد دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بێت و هیچ قسە و باسێک تا ئێستا لەو بارەیەوە نەکراوە و هێشتا زووە کە قسەی لە سەر بکرێت.
ئەو ئەندامەی یەکێتی هەروەها هۆشدارییدا کە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەش هەمان چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 ی هەبێت.
لێدوانەکەی عەدنان موفتی لە کاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە سوننەکان داوای پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن و پێویستە کورد بە یەکگرتوویی مامەڵە لە گەڵ دۆخەکەدا بکات، ئەگەرنا ئەو پۆستە لە دەست دەدات./.