بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە کە تایبەت بە فیلمەکانی دەرهێنەرە ئاسیاییەکانە لەم خولەدا میواندارێتی پێنج کورتە فیلمی ئێرانی دەکات.
وانەی شۆفێری لە دەرهێنانی مەرزیە ڕیاحی، پێنووسی سوور دەرهێنانی محەمەد عەباسی و زمانی بەردین دەرهێنانی ڕەزا ساوەیس بە نوێنەرایەتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدار دەبن.
نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی فیلمە ئاسیاییەکانی “چاوی سێهەم” کە بڕیار بوو لە مانگی مارس دا بەڕێوە بچێت بەهۆی پەڕەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هێند بۆ ۲٤تا۳۰ی سێپتەمبەری ۲۰۲۱ دواخرا و بەڕێوە بەرانی فێستیڤاڵەکە هیوادارن پەتاکە کۆنترۆڵ بکرێت و فێستیڤاڵەکەش لە وادەی دیاریکراودا بە شێوەی بەشداری ئامادە بوونی ڕاستەوخۆی بەشدار بوان بەڕێوە بچێت