بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین ڕایگەیاند: نتانیاهۆ تەنانەت لە کۆتایی ڕۆژانی دەسەڵاتەکەشی وەک نەخۆشییەک پێداگریی لە ڕژانی خوێنی فەڵەستینییەکانی بێ تاوانی دەکرد.
ناوبراو وتی: شەرمەزار بن ئەوانەی کە لە هاندان و هاوکاریکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆڵیان هەبووە.
خەتیب زادە ڕایگەیاند کە کاتی وەڵامدانەوەی تاوانبارانی زایۆنیست دەگات و وتی کە جیهان هیچ کات ئەم تاوانانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە بیر ناکات./.









