بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەفسەرێک لە پۆلیسی کەرکوک بە سۆمریە نیوزی ڕاگەیاندووە کە داعش سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ هێرشی سەر بیرە نەوتەکان و هەروەها پاڵاوگەکان و دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی کەرکوک.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان نوسراوێکیان لە ناوچەی شۆرجە دۆزیوەتەوە کە لە سەری نووسراوە داعش ماوەتەوە و ناوەڕۆکەکەی هەندێک نیگەرانیی لای هێزە ئەمنییەکان درووست کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە سەر بینای هەندێک لە دەزگا حکومییەکان دانراوە و ڕێگری لەوەش کراوە کە فەرمانبەران و کرێکارانی پاڵاوگەکان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بگەنە شوێنی کارەکانیان لە بەر ئەوەی کە مەترسی دەستکاریکردنیان لە لایەن داعشەوە لە ئارادایە./.