بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولئەمیر شمەری جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق سەبارەت بە کۆبوونەوەی لێژنە هاوبەشەکانی نێوان ئەم وڵاتە و ئەمریکا وتی کە کۆبوونەوەکە سەبارەت بە میکانیزمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و جێگیرکردنیان لە دەرەوەی خاکی عێراق بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بەغدا بە ڕاشکاوانە ئەو پەیامەی بە ئەمریکییەکان گەیاندووە کە پێویستی بە هێزی شەڕکەری بێگانە لە ناو خاکی خۆیدا نییە.
شمەری وتی کە هێزەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی ژمارەیەک لە وڵاتانی دراوسێی عێراق جێگیر دەکرێنەوە.
جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق لە درێژەدا وتی کە کۆبوونەوەکە بۆ دیاریکردنی خشتەیەکی کاتی لە پێناو گەیشتن بە چوارچێوەیەک لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لە چەندین بواری جیاجیا بووە.
عەبدولئەمیر شمەری وتی کە لەو کۆبوونەوەدا دوایین دۆخی گرووپی تیرۆریستی داعش، جێگیربوونی تیرۆریستان لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هێز و توانای سەربازی هێزەکانی عێراقیش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ کراوە./.