بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن بندر شبلی ئەمڕۆ شەممە لە گەڵ شاندێکی وەزارەتەکەی سەردانی پارێزگای بەسرەی کرد و لەوێشەوە سەردانی شەلەمچە دەکات تا گەورەترین گۆڕەپانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گەڵ ئێران بکاتەوە.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ژێرخانەکانی کەرتی گواستنەوە لە بواری وشکانی، بەندەر، هێڵی ئاسن و کەرتی تایبەت سەردانی بەسرەم کردووە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ ژمارەیەک میدیای ئێرانی ڕایگەیاندبوو کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات زۆرە و چاوەڕوان دەکەین کە بگاتە ساڵانە 21 ملیار دۆلار./.