بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سنوار سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە ناوچەی غەززە هۆکارەکانی تاوان و دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ چەند بەرەیی نێو فەڵەستینییەکان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە گەڵ ئەو ڕژێمە گەڕاندەوە.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری ئەوەی بە دوژمنی زایۆنیستی سەلماند کە مزگەوتی ئەقسا هێزی بەرگریکاری خۆیی هەیە و بەرگری لەم شوێنە پیرۆزە ئامانجێکی ستراتیژییە و لە شەڕی ئەم دواییەش گرنگی گوشاری دانیشتووانی کەرتی خۆرئاوا و فەڵەستینییەکانی ناوچەکانی 1948 لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی، زیاتر لە شەڕی مووشەکەکان بووە.
سنوار وتی: ئەگەر شەڕێکی نوێ لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕوو بدات، ڕواڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی گۆڕانکاری دەبێت و ئیسرائیل توانای بەرگریی لە هێرشێکی ڕاستەقینەدا نامێنێت، ئەوەی ڕوویدا مانۆڕێکی سەربازی بۆ پیشاندانانی تواناکانمان بووە و بۆ ئەوەی کە ڕواڵەتێکی لاواز لە ئیسرائیل ببینین پێویست بە شەڕ ناکات.
سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە ناوچەی غەززە وتی: بەشێک لە مووشەکەکانمان لە ڕێگای دەریاوە تاقیکردەوە و پێویستی بەوە دەرکرد کە لە گۆڕەپانی شەڕدا تاقیبکرێنەوە، ئامانجی ئیسرائیل ئەوە بوو کە نیوەی خۆڕاگری لە ناو ببات و غەززە بۆ دەیان ساڵ بۆ دواتر بگەڕێنێتەوە بەڵام تووشی شکستێکی گەورە بووەتەوە و خۆڕاگری بە زیندوویی ماوەتەوە و ئەگەر ئەوان بۆ شەڕ بگەڕێنەوە ئێمەش بە هەمان شێوە دەگەڕێینەوە.
سنوار وتی کە لە پاش ئەم سەرکەوتنە دەڵێین کە ئێمە چیدی ئەو گرووپەی پێشتر نین./.