بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوووتری عێراق دەستپێشخەرییەکی بە ناونیشانی حەشدی نیشتمانی خستووەتەڕوو و داوای لە حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش کردووە تاوتوێی بکەن.
ناوەڕۆکی دەستپێشخەرییەکەی عەبادی بەم شێوەیە:
1 – حەشدی شەعبی هێزێکی شەڕکەر، نیشتمانی و پڕ شانازییە کە لە شەڕی ئازادکردنەوەی شارەکان و پاککردنەوەی عێراق لە بوونی تیرۆریستانی دائش ڕۆڵی هەبووە و ئێستاش بەردەوامە، حەشد هێزێکی یاساییە کە بە پێی بڕیاری حکومەت و پەرلەمان پێکهێراوە.
2 – مانەوەی حەشد بە پێویست دادەنرێت، لە بەر ئەوەی کە هێزێکی ستراتیژی بۆ حکومەت و نیشتمانە و دەبێت ڕوبەڕوی هەر هەوڵێک بۆ لەناوبردن یان لاوازکردنی ئەم هێزانە ببینەوە.
3 – دەبێت ڕوبەڕوبونەوەی ئەو هەوڵانە ببینەوە کە دەیانەوێت حەشد لە ململانێ ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەکار بێنن لە بەر ئەوەی کە حەشد هێزێکە بۆ بەرگری لە عێراق و بەرژەوەندییەکانی.
4 – لە سەردەمی حکومەتی عەبادی حەشد بووە دامەزراوەیەک و چالاکییەکانی یاسایی کرا تا هێزێک بێت پابەندی میکانیزمە حکومییەکان و ئامانجەکەشی پاراستنی حەشد و دەستەبەری یاسایی چالاکییەکانی، پاراستنی مافی ئەندامان و شەهیدەکانی و بەکارنەهێنانی بۆ بەرژەوەندی تەسکی سیاسی و حیزبی بووە.
5 – دەبێت لە نێوان حەشدی شەعبی و ئەوانەی کە لە ڕێگای حەشدەوە هەوڵی بەرژەوەندی سیاسی و حیزبی و هەڵبژاردنەکان دەدەن، جیاوازی دابنرێت./.