بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە کێڵگەیەکی گەورەی گازیی بە 135 ملیار مەتری سێجا گازی سرووشتی لە دەریای ڕەش دۆزیوەتەوە.
ناوبراو وتی کە بە دۆزینەوەی ئەم کێڵگەیە لە ناوچەی نەوتیی ئاماسرای یەک، کۆی گشتی یەدەکی گازی تورکیا دەگاتە 540 ملیار مەتری سێجا.
ئەردۆغان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت هەواڵێکی خۆش لە بواری وزەدا بۆ خەڵک ئاشکرا بکات.
ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان باس لە بوونی ڕێژەیەک گاز لەو کێڵگەیە دەکەن بەڵام ئەو ڕێژەیە کە تورکیا باسی دەکات لای هیچ دامەزراوەیەکی سەربەخۆوە پشتڕاست نەکراوەتەوە./.