بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە ئیسرائیل و فەڵەستین مافی یەکسانیان لە هەبوونی ئاسایش، ئازادی، دەرفەتەکان و کەرامەت هەیە.
ناوبراو لە تویتێکی دیکەدا ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕوبەڕوی ئەو هەوڵانە دەبێتەوە کە دژایەتی جولەکەکان دەکەن.
بلینکەن لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا خۆی بە پابەندی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ فەڵەستین دەزانێت./.