بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی: ئامۆژگاریی ئێمە بۆ ئێران و وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس ئەوەیە کە لە سەر یەک مێزی دانوستانی ناوچەیی کۆببنەوە.
ناوبراو وتی: ڕێکەوتنی ناوەکی لە بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکەیە و سەقامگیری زیاتر دەکات.
ئالی سانی وتی کە قەتەر بۆ جێگیربوونی ئاشتی لە ناوچەکە هاوبەشێکی جێی متمانەیە.
وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی: ئێمە لە قەتەر بڕوامان بەوە هەیە کە چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگای سەربازی نابێت و کێشەکان دەبێت لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە چارەسەر ببێت./.