بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری ڕایگەیاندووە کە فەرماندەکەی حەشد لە پارێزگای ئەنبار دەکرا لە لایەن هێزەکانی حەشدەوە دەستبەسەر بکرێت نەک ئەوەی کە حکومەت تەنانەت پرسیشی بە سەرۆکایەتی حەشد نەکردووە.
ناوبراو وتی کە حەشد هیچ کێشەیەکی لە سەر دەستبەسەرکردنی قاسم موسلیح نەبووە بەڵام شێوازی دەستبەسەرکردنەکە بووەتە جێی کێشە و مشتومڕ.
عامری وتی کە لە یاسادا هاتووە وەزارەتی بەرگری مافی دەستبەسەرکردنی بەرپرسێکی لە وەزارەتی ناوخۆ نییە، کێشەکە لەوەدایە کە میکانیزمە یاساییەکان لای هێزە ئەمنییەکانی عێراق جێبەجێ ناکرێت./.