بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردەیەک لە وتارەکەی حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی لە درێژەدا هاتووە:
چواردەی جۆرزەردانێکی دیکە گەیشت و یاد و بیرەوەرییەکانی ئیمام خومەینی (رە) سەرتاسەری وڵاتی گرتووەتەوە، ئەو پیاوە گەورە و سەرکردە بێ جێگرەوەیە، ئەو ئیرادە پۆڵائینیە، وڵاتی ئێمە بۆ داهاتووی دووریش پێویستی بە پارێزەری لەم یاد و بیرەوەرییە ئازیزە هەیە.
ئیمام دەستپێشخەری زۆری هەبوو بەڵام گرنگترین دەستپێشخەری ئەوان کۆماری ئیسلامی بوو، ئەمەش هەمان گرنگیدانە بە دەنگی خەڵک کە لە ژێر ناونیشانی کۆماری ئیسلامیدا خۆی دەبینێتەوە. لە نێو سیستەمەکانی جیهان و سیستەمە شۆڕشگێڕەکان و سیستەمە پێکهێنراوەکان لە یەک دوو سەدەی ڕابردوو، هیچ سیستەمێک هێندەی کۆماری ئیسلامی پێشبینی ڕووخانی بۆ نەدەکرا بەڵام دوژمنان لە سەرجەم پیلانەکانیان شکستیان هێنا، دوژمنان لە ناوخۆ و دەرەوە بەردەوام ئەوەیان باس دەکرد کە تا شەش مانگی دیکە یان یەک ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت بەڵام وا نەبوو.
شۆڕش و سیستەمە سیاسییەکەی ئیمام خومەینی نەک تەنیا هەڵنوەشاوەتەوە بەڵکوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر بووە و لە بەرامبەر دوژمنان خۆیی بە دەستەوە نەداوە و دەسکەوتی زۆری بە دەست هێناوە و بە سەر کێشەکاندا زاڵ بووە.
ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر ڕوویەکەوە خاوەنی پێشکەوتنە. پرسیار ئەوەیە کە هۆکاری ئەم پێشکەوتنە چییە و بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای دوژمنایەتییەکان تووشی چارەنووسی شۆڕشەکانی دیکە نەبوو. نهێنی ئەم سەرکەوتنەش کۆماری و ئیسلامیبوونە.
ئیمام هەر دوو بەشی کۆماری و ئیسلامیی لە ئیسلام وەرگرتبوو. گرنگیدان بە دەنگی خەڵک کە بە ناوی کۆماری ئیسلامی بینراوە، پرۆژەیەکی تەواو ئائینی بە پاڵپشتی خەڵکە و هیچ پەیوەندییەکی بە وڵاتانی ڕۆژئاواوە نییە./.