بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر سەبارەت بە کۆتایی دەسەڵاتی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی زەریفدا ئاماژە بە دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و دوو گەورە یاریدەدەری بە ناوەکانی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشوو و جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە داوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە نتانیاهۆ لە گەڵ هاوکارە دژ بە ئێرانەکانی کەوتە زبڵدانی مێژوو و ئێران بە سەربەرزی ماوەتەوە. ئەم چارەنووسە لە ماوەی چەندین هەزار ساڵ بۆ ئەوانەی دژایەتی ئێرانیان دەرکرد دووبارە بووەتەوە./.