بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕەزا سەدرحوسێنی شارەزای کاروباری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی: لە پاش شکستەکەی ئیسرائیل لە شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە پێشبینی دەکرا کە سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە لە گۆڕەپانی سیاسی دوور بخرێتەوە و ئەوەش بینرا.
ناوبراو وتی: بەم شکستەی نتانیاهۆ و ئەو ڕووداوانەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکان دەبینرێت، دەتوانین بڵێین کە ناردنی کەسانی بێ ناسنامە لە وڵاتانی دیکەوە بۆ ئیسرائیل یان ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ تەل ئەبیب و چەندین پیلانگێڕی دیکە تووشی شکست بووەتەوە.
سەدرحوسێنی وتی: شکستەکەی نتانیاهۆ یەکەم کاردانەوە و پەیامی سەرکەوتنەکەی خۆڕاگرییە و بە دڵنیاییەوە کە پرۆسەی لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی دەستیپێکردووە./.