بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا 28 کۆمپانیای چینی خرانە لیستی ڕەشی وەبەرهێنەرانی ئەمریکییەوە.
جۆیایدن بە بیانووی ئەوەی کە کۆمپانیاکانی چین لە گەڵ سوپای ئەو وڵاتە لە پەیوەندیدان، ئەوانی خستووەتە ڕیزی سزاکانەوە.
لە ئێستادا ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و چین گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە کاتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە ساڵی 1979، بەشێکی زۆری ئەو ئاڵۆزییەش بە هۆی سەپاندنی باجی زۆر لە سەر کاڵای چینیی بووە کە لە سەردەمی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا جێبەجێ کراوە./.