بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری باڵای بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، جەختیکردەوە کە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە پیشاندەری ئیرادەی گەل و شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا بوو.
ناوبراو وتی کە هۆزەکانی سوریا بە پێچەوانەی خواستی گرووپە کوردییەکانی لایەنگری ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سوریا بەشدارییان کرد.
ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد وتی کە ئەوەی هەندێک وڵات دەڵێن ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سوریا بە فەرمی ناناسن، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.
وتیشی کە بەدەر لە پتەوکردنی پەیوەندی لە گەڵ هاوپەیمانان، ئازادکردنی خاکی داگیرکراوی سوریا یەکەم ستراتیژی بەشار ئەسەد دەبێت./.