بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا نامەیەکی بۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە و تێیدا نیگەرانی خۆی لەوە دەربڕیوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی کۆنتڕۆڵی ناوچەی سەوزیان کردووە و هەڕەشەی ئەوەشیکردووە کە ئەگەر حکومەت دۆخەکە کۆنتڕۆڵ نەکاتەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا وەڵامێکی دیکەی دەبێت.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە حکومەتی عێراق تا ئێستا وەڵامی ئەو پەیامەی نەداوەتەوە.
پەیامنێری کەناڵی روسیا الیوم لە بەغدا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە فەوجێکی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ناوچەی سەوز لە بەغدا بڵاوەیان پێکراوە./.