بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی کە خۆڕاگری لوبنان ئێستا لە باوردۆخێکی بەهێزدایە و ئیسرائیل دەزانێت کە حیزبووڵا بۆ هەڵکردنی ئاڵای ئازادی لە لوبنان و ناوچەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر دەبێت.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە وتی کە ئەم شەڕە یەکڕیزی فەڵەستینییەکانی سەلماند و ئەوەی کە هیچ بەشێکی ئەم خاکە بە ئیسرائیل یان کەسانی دیکە نادرێت.
شێخ نەعیم قاسم ئێرانی بە ڕێبەرایەتی بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە ناو برد و وتی کە بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە سەرکردایەتی ئیمام خومەینی (رە) ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری بنەڕەتی ڕۆیشت و لە سەر ئەم گۆڕانکارییانەیە کە ڕۆژێک دەگات لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی ببینین./.