بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماگی هابەرمان پەیامنێری نیۆیۆرک تایمز لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە کە دوناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە کە تا مانگی ئابی ئەمساڵ دیسانەوە بۆ دەسەڵاتی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
ئەو پەیامنێرە ڕایگەیاندووە کە ترەمپ وردەکاری ئەو گەڕانەوەی ئاشکرا نەکردووە.
لە وەڵامی ئەو تویتەدا بەشێک لە خەڵک ڕایانگەیاندووە کە مەگەر لە ڕێگای کودەتاکەی میانمارەوە ترەمپ بۆ دەسەڵات بگەڕێتەوە./.