بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاپۆرتەکەی بانکی جیهانی دەڵێت کە لوبنان لە دوو ساڵی ڕابردوو بە گەورەترین قەیرانی دارایی، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت تێپەڕ بووە کە کاریگەرییەکی زۆریان لە سەر ڕەوشی ئەو وڵاتە بە گشتی داناوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ڕێژەی وەبەرهێنانی ناپەتی ناوخۆیی لوبنان لە 55 ملیار دۆلاری ساڵی 2018 گەیشتووەتە 33 ملیار دۆلاری ساڵی 2020 و هەروەها داهاتی هەر تاکێکیش لەو وڵاتە لە سەدا 40 دابەزیوە.
ساڵی ڕابردوو، لوبنان لە دانەوەی قەرزەکانی خۆیدا سەرکەوتوو نەبووە و بەهای دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتەش تا لە سەدا 85 دابەزی و نیوەی دانیشتووانەکەی کەوتنە ژێر هێڵی هەژاری، نەبوونی کارەباش کێشە و گرفتەکانی خەڵکی زیاتر کردووە.
شارەزایانی بانکی جیهانی ڕایانگەیاندووە کە تەنیا ڕێگای دەربازبوونی لوبنان لەم دۆخە، پێکهێنانی حکومەتێکی تەندرووست و بەرپرسیارە.
قەیرانی سیاسی و ئابوری لوبنان کە لە کۆتایی ساڵی 2019 دەستیپێکرد بە گەورەترین قەیرانی ئەو وڵاتە لە پاش شەڕی ناوخۆیی لە ساڵی 1990 دادەنرێت.
بە دەستپێکردنی ئەم قەیرانەش بەهای دراوی نیشتمانی لوبنان تا لە سەدا 90 دابەزیوە و بێکاری ڕووی لە زیادبوون کردووە./.