بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی گلۆباڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە خۆپێشاندان لە هۆنگ کۆنگ، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، تۆمەتبارکردنی چین بە کۆمەڵکوژی موسڵمانانی ئیغور بووەتە هۆی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکی زیاتر لە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا. بە پێی ئەوەی کە چین یەکێکە لە نیگەرانییەکانی ئەمریکا و جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەش هەوڵی داوە سیاسەتێکی توند لە دژی پەکین بگرێتەبەر، پێویستە هەر هەنگاوێک لەم بوارەدا وەک دەسدرێژی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی چین سەیر بکرێت.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە لێدوانی بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵات و نمایشە سەربازییەکان ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی نزیک کردووەتەوە، دەبێت ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی چین بگاتە ئاستێک کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا زیاتر لە ئێستا بە خۆوە سەرقاڵ بکات./.