بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە ماوەیەکە باس لە کرانەوەیەک لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە دەکرێت، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە جارێکی دیکە چەندین تۆمەتی بێ بنەمای ئاراستەی تاران کرد.
ناوبراو بە بیانووی سەردانی جێنشینی کوێت بۆ ڕیاز وتی کە هیوادارین هەماهەنگی نێوان سعوودیە و کوێت لە گەڵ واشنتن ببێتە بەربەستێک لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە.
سعوودیە لە کاتێکدا باس لە نیگەرانی دۆخی ئەمنی ناوچەکە دەکات کە لە ڕێگای پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکانی سوریا و عێراقەوە ڕۆڵی لە ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی ئەو وڵاتانەوە هەبووە و ماوەی 6 ساڵیشە تاوانێکی زۆری لە دژی خەڵکی یەمەن کردووە./.